25.10.2014
ده‌سـتپێك

هاوپۆله‌كان
· په‌یــــامی ئیسلامی
· بــه‌ڕێــــوه‌بــردن
· پـــلاندانــان
· تــــواناســـازی
· رۆشنبیری گشتی
· گه‌شه‌پێدان
· په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندن
· به‌خته‌وه‌ری وسه‌ركه‌وتن
· پشــــوو
كتێبخانه‌

ئاسوده‌یی خێزان

پایه‌ی حه‌یاوشه‌رم

جێگروگۆڕاوه‌كان له‌ ئیسلامدا

ئاره‌زووی سێكسی

كێشه‌ی ڕۆچوون

كێشه‌ی ڕۆچوون

كێشه‌ی ڕۆچوون

چوونه‌ژووره‌وه‌
ئیمێلی بەکارهێنەر

ووشه‌ی نهێنی



تا ئێستا ئەندام نیت؟
كرته‌ لێره‌ بكه‌ بۆ خۆ تۆماركردن.

تێپەڕەوشەت له‌ بیرچووه‌؟
ده‌توانی لێرەوە داوای تێپەڕەوشه‌ی نوێ بكه‌یت.
به‌كارهێنه‌رانی سه‌رهێڵ
· میوانانی سه‌رهێڵ: 1

· ئه‌ندامانی سه‌رهێڵ: 0

· كۆی گشتیی ئه‌ندامان: 61
· نوێترین ئه‌ندام: سةرمةند حسين
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌خێــربێــن بـــۆ ماڵپـــه‌ڕی بــــــره‌و
رێكلامی بره‌و

گرنگی دوربینی له‌ كاردا ---------- ئا: عه‌لی ئیبراهیم حه‌سه‌ن

گرنگی دوربینی له‌ كاردا

نیشانه‌ی بیرمه‌ندی و به‌توانایی هه‌ر كه‌سێك خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه ، پێشبینی‌ ده‌ره‌نجامی كاره‌كانی بكات و، هه‌ست به‌ بایه‌خ و گرنگیان بكات له‌ داهاتوودا .
دكتۆر ( ئیدوارد بانفێڵد ) له‌ زانكۆی ( هاروارد ) دوای توێژینه‌وه‌یه‌كی په‌نجا ساڵی ، گه‌یشته‌ ئه‌و ئاكامه‌ی‌ كه‌ كاریگه‌رترین هۆكاری پێشكه‌وتنه‌ سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی وئابوریه‌كانی ئه‌مریكا ، بریتییه‌ له (‌ دوربین) ی وبایه‌خدان به‌ به‌رنامه‌و پلانی ستراتیژی .
له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌سی : هه‌ركاتیك گرنگی ته‌واومان به‌كات و به‌رنامه‌كان داو ، پێشبینیمان بۆ روداوو گۆڕانكاریه‌كان هه‌بوو ، واته‌( دوربین ) بووین ، ئه‌وا له‌ ژیانی تاكی و خیزانیدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بین .
له‌سه‌ر ئاستی كاری حزبی وكاری رێكخراوه‌یی : بوونی پێشبینی و( دووربین)ی له‌ئاستی سه‌ركردایه‌تی و سه‌ركرده‌ی هه‌ر كارێكی ده‌سته‌ جه‌معی ، ده‌بیته‌ هۆی گه‌شه‌و به‌ره‌وپێشچونی ئه‌و لایه‌نه‌ .
ئه‌و حیزب و رێكخراو و كۆمپانیا و ده‌زگا هه‌ره‌وه‌زیانه‌ی كه‌ ئامانجه‌كانیان ، به‌رۆشنی و به‌ڕێك و پێكی دیاری كردووه‌ ، له‌هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاینده‌ زیاتر ئاسوده‌و دڵنیان .
دوربینی ئامرازێكه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كارو پرۆژه‌كانی ئێستا و ، به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ ئامانجه‌ دوور مه‌وداكان له‌ داهاتوودا .
له‌ میانه‌ی چه‌ند پێوه‌رێكه‌وه‌ كه‌سی (دوربین) مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت له‌وانه‌ :
1- زوو چونه‌ سه‌ر كار و، پابه‌ندبوون به‌كاتی ده‌وامی فه‌ڕمیه‌وه‌ .
2- خوێندنه‌وه‌ ودیراسه‌كردن له‌و بواره‌ی كه‌ كار‌ی تێدا ده‌كات .
3- به‌شداری كردن له‌ خول و راهێنان بۆ زیاتر شاره‌زایی په‌یداكردن ، له‌و كاره‌ی كه‌ پێی سپێدراوه‌ .
كه‌واته‌ كه‌سانی دوربین ته‌ركیز له‌سه‌ر یه‌ك لایه‌نی پیشه‌یی خۆیان ده‌كه‌ن و، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و په‌ڕی شاره‌زایی و پسپۆڕی له‌ بواری پیشه‌و كاره‌كه‌یان به‌ده‌ست بهێنن ، چونكه‌ له‌ رۆژگاری ئێستادا مرۆڤ ته‌نها ده‌توانێ له‌ بوارێكدا قاڵ ببێته‌وه‌ و تواناكانی خۆی تیا به‌ خه‌رج بدات ، به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رهه‌مدار .
به‌ڵام كه‌سانی كورت بین و بێ به‌رنامه ، به‌م به‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌ناسرێنه‌وه‌ :
1- دره‌نگ چونه‌ سه‌ركارو پابه‌ند نه‌بوون به‌ده‌وامه‌وه‌ .
2- گرنگی نه‌دان به‌ بوای خۆی و به‌ فیڕۆدانی كاتێكی زۆر به‌شتی لاوه‌كی و خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه‌و گۆڤارو ... هتد . كه‌مترین كاتی خۆی بۆ بوار و پیشه‌كه‌ی خۆی ته‌رخان ده‌كات .
3 - گرنگی به‌بابه‌تی ( مه‌نهه‌جی ) نادات ، كه‌له‌ بواره‌كه‌ی خۆی سودی لێوه‌ربگرێت .
4- حه‌زی له‌‌ ستایش و خۆهه‌ڵكێشانه‌و ، زیاد له‌ پێویست سه‌رسامه‌ به‌كاره‌كانی خۆی .
5- به‌رده‌وام كارو چالاكی به‌رامبه‌ره‌كانی به‌سوك ته‌ماشا ده‌كات و كاره‌ سروشتی و ساده‌كانی خۆی زۆر به‌گه‌وره‌ ده‌بینێ .
6- خۆخه‌ریك كردن به‌ ده‌عوه‌ت و خواردنه‌وه‌ی چاو و قاوه‌و ، به‌ فیڕۆدانی كات له‌ شتی لاوه‌كی و بێ كه‌ڵكدا .
جا پێویسته‌ به‌رپرسانی باڵا له‌ سه‌ر ئاستی حكومه‌ت و حزب و رێكخراوه‌كان ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن :
1- بۆ به‌فیڕۆنه‌دانی كات پێش كۆبونه‌وه‌( ته‌وه‌ره‌كانی كۆبونه‌وه‌ ، ماوه‌ی كۆبونه‌وه‌ ، ره‌شنوسی گفتوگۆی كۆبونه‌وه‌ ، .... هتد ) هه‌مووی پێش وه‌خته‌ به‌چه‌ند رۆژێك دیاری بكرێت .
2- كاره‌كان به‌سه‌ر كه‌سی به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی به‌ڕێوه‌بردندا به‌ شێوه‌یه‌كی گونجاو به‌ پێی به‌هره‌و تواناو پسپۆڕی دابه‌ش بكرێت
3- كات و ماوه‌ی رێست و پشووه‌كان دیاری كراو بن .
4- بڕیار و راسپارده‌ی كۆبونه‌وه‌كان ، واقعی و شیاوی جێبه‌جێ كردن .


سه‌رپه‌رشتیار
یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه‌
yaseenzangana2@yahoo.com
ژماره‌ی مۆبایل : 009647504338587
009647701488962
گۆڤاری بره‌و
گۆڤاری بره‌و

گۆڤاری بره‌و

گۆڤاری بره‌و

گۆڤاری بره‌و

گۆڤاری بره‌و

گۆڤاری بره‌و

گۆڤاری بره‌و

گۆڤاری بره‌و

گۆڤاری بره‌و

گۆڤاری بره‌و

گۆڤاری بره‌و

گۆڤاری بره‌و

گۆڤاری بره‌و

گۆڤاری بره‌و

گۆڤاری بره‌و
170,307 سه‌ردانه‌ بێ نموونه‌كان کاتی ناردن: 0.30 چرکە